پردێكی دوو ساید لە ناحیەی پردێ‌ دروست دەكرێت

پردێكی دوو ساید لە ناحیەی پردێ‌ دروست دەكرێت

پردێكی دوو ساید لە ناحیەی پردێ‌ دروست دەكرێت.

پردی كۆنكرێتی ناحیەی پردێ ماوەی دوو ساڵە تەقیوەتەوە، هەرچەندە دوای ٨ مانگ لە تەقاندنەوەی، پردێكی ئاسنین لەسەر لایە ڕووخاوەكەی پردە دانرا، بەڵام ئەمە كێشەی هاتوچۆی چارەسەر نەكردووە، ئێستاش قەرەباڵغی و باری قورسی بارهەڵگرەكان مەترسی لەسەر پردە كاتییەكە دروستكردووە، بۆیە داواكارییەكی زۆر هەیە بە زوویی پردی كۆنكرێتی دوو ساید دروست بكرێتەوە، بەڕێوەبەری ڕێگەوبانی كەركوكیش مژدەی دووبارە دروستكردنەوەی پردی كۆنكرێتی ناحیەی پردێ بۆ یەكەم جار لە شاشەی كوردسات نیوزەوە ڕادەگەیەنێت.

لەو بارەیەوە قەیماز عەلی بەڕێوەبەری ڕێگەوبانی كەركوك سەبارەت بە دووبارە بنیادنانەوەی پردەکە ڕایگەیاند: هێڵکاری و پلانەکانی پڕۆژەکە تەواوبوون ، بەمزووانە ڕەوانەی بەغدای دەکەین بە مەبەستی ڕاگەیاندنی پڕۆژەکە و لە دوای جەژن بە ١٠ ڕۆژ بۆمان ڕووندەبێتەوە کەی و چۆن پڕۆژەکە جێبەجێدەکەین.