پاریس سانجێرمان بڕیاریدا نێیمار بفرۆشێت و نەیهێڵێتەوە

پاریس سانجێرمان بڕیاریدا نێیمار بفرۆشێت و نەیهێڵێتەوە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەوروپا ئاشکرایانکردووە: یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بڕیاریانداوە: بەزووترین کات نێیمار داسێلڤای بەرازیلی و هێرشبەری یانەکەیان بفرۆشن.

ژمارەیەک لە ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایانکردووە: ئیدارەی پاریس سانجێرمان دوا بڕیاریداوە نێیمار لە بازاڕی زستانەی داهاتوو بفرۆشێت.

باسیان لەوەشکردووە : ئەگەر گرێبەستێکی گونجاو بۆ ئەستێرە بەرازیلیەکە بێت، ئەوا بەرپرسانی پاریس بەبێ دوودڵی دەستبەرداری دەبن.

بەهۆی سزای راگرتنەو، نێیمار ناتوانێت لە 3 یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنس لیگ بەشداری بکات، هەر بەوهۆیەوە بەرپرسانی پاریس ئامادەن بیفرۆشن.

پێشتر بارسێلۆنا، هەموو هەوڵێکی دا ، نێیمار بگەڕێنێتەوە ، بەڵام ئەو گرێبەستانەی پێشکەشی یانە فەڕەنسیەکەی کرد، نەبووە  هۆی ئەوەی بەرپرسانی پاریس رازی بکات لە فرۆشتنی نێیمار.

 

10 / 9 / 2019

5:27 PM