وەفدی باڵای هەدەپە لەگەڵ یەكێتی كۆبووەوە

وەفدی باڵای هەدەپە لەگەڵ یەكێتی كۆبووەوە

ئەندامێكی وەفدێكی باڵای پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سیاسەتی سەرۆك مام جەلال سیاسەتێكی ڕاست و دروست بوو و ئێستاش لە هەموو كات زیاتر هەست بەو بۆشاییە دەكەن كە لە دوای ئەو دروست بووە.

لە سەردانەكەیاندا بۆ هەرێمی كوردستان، وەفدی باڵای پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كرد، دوای كۆبوونەوەكە، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئاشكرا كرد و ئاماژەی بەوەكرد، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پرەنسیپەكانی یەكێتی كراوە لە پشتیوانی جوڵانەوە ئازادیخوازەكان بە تایبەتی لە باكور.

لە بەرامبەریشدا، ئەندامێكی وەفدی باڵای هەدەپە ڕایگەیاند: سیاسەتی سەرۆك مام جەلال سیاسەتێكی ڕاست و دروست بوو، ئێستاش لە هەموو كاتێكی زیاتر هەست بەو بۆشاییە دەكەن كە لە دوای ئەو دروست بووە.