وەفدی باڵای هەدەپە لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەوە

وەفدی باڵای هەدەپە لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەوە

دوای سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال، وەفدی هەدەپە لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەوە و تاووتوێی چەند پرسێكی پەیوەست بە عێراق و توركیا و هەرێمی كوردستانیان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و سەزای تەمەللی هاوسەرۆکی هەدەپە باسیان لە چارەسەری ئاشتی و دیموكراسی كرد لە رێگای دیاڵۆگ و گفتوگۆی دوور لە بە كارهێنانی هێز و توندوتیژی.

هەروەها باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و توركیا و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی هاوبەش كرا، بەو جۆرەی كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دراوسێ بكات.