وەزیری كارەبای عێراق: چاكسازی لە كارەبا ٣٠ ملیار دۆلاری دەوێت

وەزیری كارەبای عێراق: چاكسازی لە كارەبا ٣٠ ملیار دۆلاری دەوێت

چاكسازیكردن و ڕێكخستنەوەی هێڵەكانی تۆڕی كارەبای عێراق، لانیكەم پێویستی بە ٣٠ ملیار دۆلارە.

لوئەی خەتیب وەزیری كارەبای عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: چاكسازیكردن لە كەرتی كارەبا و ڕێكخستنەوەی تۆڕەكانی كارەبا لە عێراق، لانیكەم پێویستی بە ٣٠ ملیار دۆلارە، ئەوەش لە كاتێكدایە لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار بەرپرسانی عێراق باسیان لە زیادكردنی وزەی كارەبا كردووە، بەڵام لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە ٤٥ ملیار دۆلار بۆ كەرتی كارەبای عێراق تەرخانكراوە، كە بەشێكی زۆری بە هەدەر دراوە.