وەزیرانی ژینگەی ٣٠ وڵاتی جیھان کۆبوونەوە

وەزیرانی ژینگەی ٣٠ وڵاتی جیھان کۆبوونەوە
وەزیرانی ژینگەی ٣٠ وڵاتی جیھان لەسەر داواکاری کەنەدا و یەکێتی ئەوروپا و چین لە بارەی رێکەوتنی پاریس ی تایبەت بە کەشوھەوای جیھان لە شاری مۆنتریالی کەنەدا کۆبوونەوە ، کۆبوونەوەکە بە یەکەم کۆبوونەوەی وەزیرانی ژینگەی چەندین وڵاتی گەورەی پیشەسازی جیھان دادەنرێت لە دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵدا "دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆکی ئەمریکا کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێکەوتنی پاریس راگەیاند .
لەگەڵ ئەوەی لێپرسراوانی ژینگەی ئەمریکا ئامادەی کۆبوونەوەکەی مۆنتریال بوون بەڵام کۆشکی سپی  رایگەیاند ھەڵوێستی واشنتۆن سەبارەت بە کشانەوە لە رێکەوتنی پاریس وەک خۆیەتی و ھیچ گۆرانکارییەکی بەسەردا نەھاتووە .
راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی ھەموو ئەو راپۆرتە ھەواڵیانەی رەت کردەوە کە لە ماوەی رابردوودا ئاماژەیان دەکرد بۆ ئەگەری پاشگەزبوونەوەی واشنتۆن لە بریاری کشانەوە لە رێکەوتنی پاریس .