وەزارەتی نەوتی عێراق: دانوستانەكان لەگەڵ كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل بەردەوامە

وەزارەتی نەوتی عێراق: دانوستانەكان لەگەڵ كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل بەردەوامە

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕەتیكردەوە كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل لە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی كێڵگە نەوتییەكانی باشوور دوورخرابێتەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: گفتوگۆكان لەگەڵ كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلی ئەمریكا سەبارەت بە پەرەپێدان و فراوانكردنی كێڵگە نەوتییەكانی باشووری عێراق بەردەوامە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕوونیشیكردەوە: لەگەڵ كۆمپانیای بی بی بەریتانیا و ئینی ئیتاڵیا ڕێككەوتوون سەبارەت بە دابینكردنی بۆری نەوتی ژێر دەریا بە مەبەستی گواستنەوە و هەناردەكردنی نەوتی خاوی عێراق.

ئاماژەی بەوەشدا: ڕێككنەكەوتنی بەغداد و كۆمپانیای ئیسكۆن مۆبیل، مانای كۆتایی هاتنی دانوستانەكان یان دوورخستنەوەی كۆمپانیا ئەمریكییەكە نییە لە پڕۆژەكانی تایبەت بە كێڵگە نەوتییەكانی باشوور.