وەزارەتی كارەبا بە میكانیزمێكی نوێ قەرزەكانی لە هاووڵاتیان وەردەگرێتەوە

وەزارەتی كارەبا بە میكانیزمێكی نوێ قەرزەكانی لە هاووڵاتیان وەردەگرێتەوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم بە میكانیزمێكی نوێ قەرزەكانی لە هاووڵاتیان وەردەگرێتەوە، کە لە ئێستادا وەزارەتەکە 952 ملیار دیناری لای هاووڵاتیان و فەرمانگە حكومییەكانە.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند: لەم كابینەیەدا حكومەتی هەرێم لە رێگەی پرۆژەیەكەوە مووچە پاشەكەوتكراوەكان بە هاووڵاتیان دەداتەوە، ئەو هاووڵاتیانەیشی بەهۆی قەیرانی دارایی و پاشەكەوتی مووچە نەیانتوانیوە پارەی كارەبای نیشتمانی بدەن، حكومەتی هەرێم لە رێگەی ئەو میكانیزمەوە قەرزەكانی پارەی ئاو و كارەبا و خزمەتگوزارییەكانی تر لە پاشەكەوتی مووچەی هاووڵاتیان دەبڕێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا كۆتایی مانگی شەشی ئەمساڵ وەزارەتی كارەبا 506 ملیار دیناری لای هاووڵاتیان بووە و 446 ملیار دیناریش لای فەرمانگە حكومییەكان، هەروەها ساڵانە وەزارەتی كارەبا ملیۆنان دۆلار بۆ چاككردن و بەرهەمهێنانی كارەبا خەرج دەكات و لە توانایدا نییە بەم شێوەیە بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێم زیاد بكات.