وێنەیەکی شەنگەهای بە کوالێتیی 200 ملیار پیکسڵ گیرا

وێنەیەکی شەنگەهای بە کوالێتیی 200 ملیار پیکسڵ گیرا
لە دوایین پێشکەوتنی لایەنی فۆتۆگرافیدا، کۆمپانیایەکی چینی شۆڕشێکی نوێی راگەیاند، کە وێنەیەکی شاری شەنگەهای گرتووە کە تا ئاستێك دەتوانیت وێنەکە زووم بکەیت کە رووخساری کەسەکان بەشێوەیەکی روون ببینیت. 

کۆمپانیای جینکون تەکنەلۆجیی چینی لەرێی مانگی دەستکردەوە وێنەیەکی شەنگەهای لەسەر بورجی ئورینتیل بیرل بە گۆشەی 360 و بە کوالێتیی 200 ملیار پیکسڵ گرتووە، کە بینەر دەتوانێت تا ئاستێك وێنەکە زووم بکات، کوچە و کۆڵانی شارەکە و رووخساری پیادەکان بە شێوەیەکی روون ببینێت.

جیاوازییەکی زۆر لە کوالێتی وێنەکەی شانگەهای و وێنەی مۆبایلە هۆشمەندەکاندا هەیە کە وێنەی مۆبایلە هاوچەرخەکان نزیکەی 12 مێگاپیکسڵە، بەڵام ئەو وێنەیەی کۆمپانیا چینییەکە گرتوویەتی دەگاتە نزیکەی 195 هەزار مێگاپیکسڵ، دوای بڵاوکردنەوەی وێنەکەش بەهۆی زۆریی سەردانکەری پێگەی رەسمیی کۆمپانیاکە، پێگەکە بۆ ماوەیەکی کاتیی لەکارکەوت، کە ئێوەش دەتوانن لەرێی ئەم لینکەوە وێنەکە ببینن.