هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی سەماوە بۆ مانگی ئەیلول دوادەخرێت

هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی سەماوە بۆ مانگی ئەیلول دوادەخرێت

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، پڕۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی سەماوە دوادەخرێت بۆ مانگی ئەیلول.

سیروان جلال، بەڕێوەبەری گۆڕە بە كۆمەڵەكان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم بە كوردسات نیوزی ڕاگەیاند: بڕیاربوو دوای پشووەكانی جەژنی قوربان هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی سەماوە دەستپێبكەنەوە، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، هەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكان دواخرا بۆ مانگی ئەیلولی ئەمساڵ.

وتیشی، دوو گۆڕی بە كۆمەڵ ماوە هەڵبدرێنەوە، ئەو گۆڕە بە كۆمەڵەی پێش جەژن هەڵدرایەوە ١٧١ ڕووفاتی تێدابوو، ٩٧ ڕووفاتیان ژن بوون و ٧٤یان منداڵ بوون كە تەمەنیان لە نێوان ٧ مانگ بۆ ١٠ ساڵدایە و سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ پزیشكی دادوەری بەغداد سامپڵیان لێوەردەگیرێت بۆ پشكنینی دی ئێن ئەی، ئەو پرۆسەیەش دوو مانگ دەخایەنێت.