هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە هەرێم ئەنجام نادرێت

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە هەرێم ئەنجام نادرێت

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە هەرێمی کوردستان ناکرێت و بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانیش لەوبارەیەوە نیگەرانیی دەردەبڕن.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی دیاریكردووە و بڕیارە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوودا ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی پەرلەمانی کوردستان یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەموارکردەوە و تەمەنی ئەنجومەنەكان بۆ كاتێكی نادیار درێژکردەوە، هەڵبژاردن ئەنجام نادرێت.

بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستانیش نیگەرانن و بە پێویستی دەزانن لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە هەرێمی كوردستانیش ئەنجام بدرێت.