هەوڵەكان بۆ هاوتاكردنی مینحەی كەسوكاری شەهیدان بەردەوامە

هەوڵەكان بۆ هاوتاكردنی مینحەی كەسوكاری شەهیدان بەردەوامە

هەوڵەكان بۆ هاوتاكردنی مینحەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی بەردەوامە و لە ئێستادا كەیسی زیندانیانی سیاسی كۆتایی پێهاتووە و چاوەڕێی بڕیاری سەرۆك وەزیرانن.

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی هەرێم لە هەوڵەكانی بۆ یەكخستن و هاوتاكردنی مووچە و مینحەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد بەردەوامە و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی باڵا لە سەر ئاستی عێراق پێكهێنراوە و لیستی تەواوی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی رەوانەی بەغداد كراون.

ئەحمەد مام رەسول  بەرێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاری لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان رایگەیاند: بۆ مەبەستی هاوتاکردنی مینحەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ بەغداد داوامانکردووە یاسایەکی تایبەت دەربکرێت و رەچاوی هەرێمی کوردستانی تیا بکرێت.