هەلی كار بۆ زیاتر لە 100 كرێكار دەڕەخسێندرێت

هەلی كار بۆ زیاتر لە 100 كرێكار دەڕەخسێندرێت

رێكخراوی (جی ئای زێت)ی ئەڵمانی بە هاوكاری لقی سلێمانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان، هەلی كار بۆ زیاتر لە 100 كرێكار دەڕەخسێنێت.

 لە دوای راگەیاندنی رێكارەكانیش راستەوخۆ ئەو كرێكارانە دەخرێنە سەر كار، بۆ ئەو مەبەستەش لە بارەگای لقی سلێمانی سەندیكای كرێكاران مەراسیمێك بەڕێوەچوو كە تیایدا وردەكاری رەخساندنی هەلی كار بۆ كرێكاران ئاشكرا كرا.