هاووڵاتیەک لەناو بازاری چوارقوڕنە خۆی سووتاند

هاووڵاتیەک لەناو بازاری چوارقوڕنە خۆی سووتاند
ئەمڕۆ چوارشەممە، هاووڵاتیەكی لەناو بازاڕی ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای ڕانیە نەوتی کرد بەخۆیدا و خۆی سووتاند و لەبەر زۆریی سووتاویەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاندووە: ئەمڕۆ هاووڵاتیەک بە ناوی (س . ٲ) تەمەن ٤٤ ساڵ لە ناو بازاڕی ناحیەی چوارقوڕنەی نەوتی کردووە بەخۆیدا و خۆی سووتاندووە، دواتر گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە، بەڵام لەبەر زۆریی سووتاویەکەی کە لە ٪٤٥ بووە، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.