هاووڵاتیانی خورماتوو داواکارن نوێنەریان لە وەفدی دانوستانکاری هەرێمدا هەبێت

هاووڵاتیانی خورماتوو داواکارن نوێنەریان لە وەفدی دانوستانکاری هەرێمدا هەبێت

هاووڵاتیانی خورماتوو داوا دەكەن لەكاتی سەردانیكردنی بەغداد نوێنەریان لە وەفدی هەرێم هەبێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكان، بەتایبەت پرسی ناوچە جێناكۆكەكان.

یوسف یونس جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرین لە خورماتوو رایگەیاند: پێویستە ئەندامێكی وفدەكەی هەرێم لە ناوچە دابڕاوەكان بێت، بۆ ئەوەی داخوازییەكانی خەڵكی ناوچەكە بگەیەنێتە لایەنە پەیوەنیدارەكان.