هاوردەكردنی هەنار بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغە كرا

هاوردەكردنی هەنار بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغە كرا

بە بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، هاوردەكردنی هەنار بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغەكرا.

حسێن حەمەكەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی بەروبومی ناوخۆیی و رێگریكردن لە زیانی جوتیارانی كوردستان، بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی هەناریان بۆ هەرێمی كوردستان  دەكردووەكە لە رۆژی سێ‌ شەممە 10/9ەوە بڕیارەكە چووەتە بواری جێبەجێ كردنەوە. وتیشی، بڕیارەكە كاری پێدەكرێت تا ئەو كاتەی بەروبومی ناوخۆیی ساغ دەكرێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ ئاماژەی بەوەشكرد، لە رێگەی چەند لیژنەیەكەوە چاودێری بازاڕەكان دەكەن بۆ رێگریكردن لە بەرزكردنەوەی نرخ و هێنانی بەروبومی كشتوكاڵیی لەدەرەوەی هەرێم، بەرێگەی نایاسایی.