ناڕێکی لە خەوتندا مەترسی زیادبوونی کێش زیاد دەکات

ناڕێکی لە خەوتندا مەترسی زیادبوونی کێش زیاد دەکات
توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن زانایانی زانکۆی "ئوبسالا" لە سوید ئەنجامدراوە دەریخستووە کە ھەبوونی گرفت لە کاتەکانی خەودا ڕێگری دەکات لە پاراستنی کێشی لەش بە تەندروستی و بەوھۆیەشەوە مەترسییەکانی قەڵەو بوون زیاتر دەبن. 
زانایانی ئەو توێژینەوەیە ڕاشیانگەیاندووە کە گرفتی ناڕێکی خەو کێشەی وەک تێکچوونی ئارەزووی خواردن و سست بوونی چالاکی مرۆڤی لێدەکەوێتەوە و بەوەش خواستی مرۆڤ لەسەر خواردن گۆڕانکاری بەسەردا دێت و کێشی لەش بەوھۆیەوە بەرزدەبێتەوە.