ناوی كاندیدەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كرا

ناوی كاندیدەكانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كرا

دیوانی پارێزگای هەڵەبجە بە نوسراوێكی ڕەسمی لیستی ناوی كاندیدە پێشنیازكراوەكانی حزب و لایەنە سیاسییەكانی جگە لە كاندیدەكانی (بزوتنەوەی گۆڕان)، بە مەبەستی دامەرزاندنیان وەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ كرد.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجەش ئاماژەی بەوەكرد، بەنوسراوی هاوپێچ ناوی كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕانیش ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ دەكرێت ئەگەرچی لە نوسراوی یەكەمدا ناوی كاندیدەكانیان نەگەیاندووەتە دەستیان.