میدیاو ئیتیكی رۆژنامەوانی لە هەرێمی كوردستان

میدیاو ئیتیكی رۆژنامەوانی لە هەرێمی كوردستان

 ساڵانە دایان سایت و رۆژنامەو گۆڤار لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە، زۆری و بۆری لە کاری میدیادا وایکردووە، یەکێک لە بنەما گرنگەکانی میدیا ڕووبەڕووی پرسیار ببنێتەوە.

پرسی ئیتیكی رۆژنامەوانی لە هەرێمی كوردستان بۆتە یەكێك لەو پرسانەی كە پەیوەست بە كاری میدیایی قسەو باسێكی زۆری لە بارەوە دەكرێت، بەجۆرێك كار بەوە گەیشتووە بە پێویست بزانرێت حكومەتی هەرێم لە رێگەی پەرلەمانی كوردستانەوە جارێكی تر هەمواری 35 ی ساڵی 2007 پیشەی رۆژنامەگەری بكاتەوە.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان دەیان سایت و رۆژنامەو گۆڤار و تەلەفزیۆن دەكرێنەوە، ئەمەش وایكردووە یەكێك لەبنەما گرنگەكانی میدیا ڕووبەڕووی پرسیار بێتەوە، بەتایبەت كە هەندێكیان رەچاوی ئیتیكی رۆژنامەوانی و كاری میدیایی ناكان.