مۆبایلێک بە وزەی خۆر کاردەکات

مۆبایلێک بە وزەی خۆر کاردەکات

کۆمپانیای "زایۆمی"ی چینی مۆبایلێکی نوێی نمایشکرد.

کۆمپانیای "زایۆمی"ی چینی کە لەم چەند ساڵەی دوایدا ناوبانگێکی باشی پەیداکردووە داهێنانێکی نوێی لە بواری تەکنەلۆژیادا ڕاگەیاند. هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیاکە تەواوی سەرنجەکانی بۆ خۆی ڕاکێشا بە نمایشکردنی مۆبایلێکی نوێ لە پێشانگای (price / performance) بۆ ئامێرە تەکنەلۆژییەکان، کە بە وزەی خۆر کاردەکات.

مۆبایلەکە پارچەیەک پلێتی کانزایی شێوە هاوێنە لەسەر بەشی پشتەوەی جێگیرکراوە بۆ کۆکردنەوەی وزەی خۆر و بارگاویکردنی پاتری مۆبایلەکە.

بەشی پێشەوەی مۆبایلەکە بە شوشەیەک داپۆشراوە کە تێیدا هیچ شوێنێک بۆ جێی کامێرا کون نەکراوە و هەر یەک لە کامێرا و شوێنی پەنجەمۆری خاوەن دەکەونە ژێر شاشەکەوە.

جێی ئاماژەیە، کە پلێتە کانزاییەکان لەلایەن ڕێکخراوی ئامێرە تەکنەلۆژییە زیرەکەکان (WIPO)وە دابیندەکرێت.