مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش دەكرێت

مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش دەكرێت

رۆژی شەممە ٢٠١٩/٨/١٠، مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش دەكرێت.

ئەمیرە جەلال بەڕێوەبەری بانكی باخان لە سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند: لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگادار كراونەتەوە پێویستە رۆژی شەممە ئەو بانكانە كراوەبن كە مووچەی كەسوكاری شەهیدانی تێدا دابەش دەكرێت، بۆ ئەوەی پێش جەژن هەموو كەسوكاری شەهیدان مووچە وەربگرن.

هاوكات قایمقامیەتی كەلار لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، لە پێناو ئەوەی مووچە بەسەر كەسوكاری ئەنفال و شەهیدان دابەشبكرێت، هەردوو بانكی كەلار و شێروانە ڕۆژانی هەینی و شەممەش دەوام دەكەن.