مارسیلۆ باس لە چوونی بۆ یانەی یۆڤانتۆس دەكات

مارسیلۆ باس لە چوونی بۆ یانەی یۆڤانتۆس دەكات

مارسیلۆ داسێلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید، لەنوێترین لێدوانیدا رایگەیاند: بەهیچ شێوەیەك بیری لەوەنەكردۆتەوە پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە بكات ، بەتایبەت دوای رۆشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ریزەكانی خانمە پیرەكە.

لە لێدوانێكدا ، مارسیلۆ بە رۆژنامەی "لاگازێتا دیلۆ سپۆرت"ی ئیتاڵی راگەیاندووە: پۆشینی درێسی یۆڤانتۆس بەهیچ شێوەیەك لە بیر و خەیاڵمدا نەبووە و هەمیشە هەست بەخۆشی دەكەم كە پەیوەندیم  لەگەڵ  ریاڵ مەدرید هەیە.

وتیشی: زۆر جار پەیوەندیم هەبوە لەگەڵ یانەكانی ئیتاڵیا، بەڵام ریاڵ مەدرید ماڵی منە و باشترین یانەیە لەجیهاندا".