مەراسیمی چلەی شەهیدانی ناحیەی كوڵەجۆ بەڕێوەچوو

مەراسیمی چلەی شەهیدانی ناحیەی كوڵەجۆ بەڕێوەچوو

لە كەلار مەراسیمی چلەی شەهیدانی ناحیەی كوڵەجۆ بەڕێوەچوو.

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حزبی و حكومی و كەسوكاری شەهیدان، لە هۆڵی هونەر لە قەزای كەلار مەراسیمی چلەی هەردوو پیشمەرگەی شەهید پشتیوان محەمەد و بەرزان ئەحمەد بەڕیوەچوو كە لە شەوی ٣١ تەموزی ئەمساڵ لە ناحیەی كوڵەجۆ سەر بە ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ شەهید ئاسۆی جلال مەسۆیی و شەهید حیدەر لە هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان بە دەستی تیرۆریستانی داعش شەهید بوون.

لەو مەراسیمەدا وتاری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەلایەن سامان گەرمیانی لێپرسراوی مەڵبەندی ١١ی گەرمیانەوە خوێنرایەوە و دواتر تاجەگوڵینەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەسەر وێنەی شەهیدان دانرا، هەر لە مەراسیمەكەدا ژمارەیەك چالاكی هونەری پیشكەشكران و بە وتاری بنەماڵەی شەهیدان كۆتایی بە مەراسیمەكە هات.