لە ئێران ٢٦ كەس لە رۆژێكدا بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدەن

لە ئێران ٢٦ كەس لە رۆژێكدا بە رووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدەن

بەپێی ئامارێكی هاتووچۆی ئێران، لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە ٦ هەزار و ٥٠٠ كەس بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە. 

سەردار كەمال هادیانفر، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران، لە بارەی ئاماری قوربانیانی هاتوچۆ لە ئێران رایگەیاندووە: لە هەر سەعاتێكدا بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە دوو كەس گیان لە دەستدەدەن و لە رۆژێكیشدا 26 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆوە لە وڵاتەكەدا تۆمار دەكرێت. 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە لە ماوەی پێنج مانگی ئەمساڵدا لانی كەم ٦ هەزار و ٥٣٤ كەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.

هادیانفر، ئەوەشی خستووەتەڕوو پلانەكانی كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ لە ئێران سەركەوتوو نەبوون و لە ماوەی دوو ساڵی رابردووشدا رووداوەكان روو لە زیادبوونن و ژمارەی ئەو كەسانەشی بەهۆی رووداوەكانی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدەن لە بەرزبوونەوەدایە.