لەعێراق یادی عاشورا دەكرێتەوە

لەعێراق یادی عاشورا دەكرێتەوە

بۆ بەشداریكردن  لە رێورەسمەكانی عاشورادا ،  زیاتر لە 100 هەزار كەس لە ئێرانەوە سەردانی كەربەلا دەكەن.

ساڵانە لەرۆژی 10ی مانگی موحەڕەمدا موسڵمانی شیعەمەزهەب یادی كوشتنی ئیمام حوسێن دەكەنەوە، كونسوڵخانەی ئێرانیش لە كەربەلا رایگەیاند، ئەم ساڵ زیاتر لە 100 هەزار كەس لە ئێرانەوە بۆ بەشداریكردن لە رێورەسمەكانی عاشورا هاتوونەتە عێراق و سەردانی پارێزگای كەربەلا دەكەن، هەر بە بۆنەی یادەكانی  عاشورا و 10ی موحەرەمەوە حكومەتی عێراق رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی كردە پشووی رەسمی، لە هەرێمی كوردستانیش رۆژی دووشەممە كرایە پشوو.