لەسێ بەرەوە شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیا بەردەوامە

لەسێ بەرەوە شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیا بەردەوامە
"رێدوور خەلیل" لێپرسراوی پەیوەندییەکانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە"، وەڵامی لێدوانەکەی "ئەردۆغان" دەداتەوە, دەڵێت: داگیرکردنی عەفرین لە لایەن سوپای تورکیا خەونێکی بەتاڵە.
"رێدوور خەلیل" رایگەیاندووە: جگە لە ھێزەکانیان, بە ھەزاران خۆبەخشیش بەرگری دەکەن و کەوتنی عەفرین لەبەردەم سوپای تورکیا ئاسان نییە و ئەو سوپایە بە زیانێکی گەورەوە دەچێتە دەرەوە.
سەرچاوەیەکیش لە سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکرای کردووە، لە شەوی رابردووەوە، ئەردۆغان فشارەکانی لەسەر سوپاکەی چڕکردۆتەوەکە، بە ھەر باجێک بێت بچنە ناو عەفرینەوە. 
ھاوکات  "ئیبراھیم کاڵن" وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە دوایین لێدوانی رایگەیاند: نزیکەی لە ٤٠% عەفرین لە ژێر کۆنتڕۆڵی "یەپەگە"دایە. 
وتەکانی"ئیبراھیم کاڵن" لە کاتێکدایە کە شەوی رابردوو "ئەردۆغان" گرەوی لەسەر ئەوە کردبوو رۆژی پێنچشەممە سوپای تورکیا سەرکەوتنی یەکجاری ئۆپراسیۆنی عەفرین رادەگەیەنێت. 
لە ئێوارەی ئەمڕۆشەوە شەڕی سەخت لە ھەرسێ بەرەی خۆرئاوا و خۆرھەڵات و باکووری خۆرھەڵاتی عەفرین دەستیپێکردووە، سوپای توکیا لەھەرسێ بەرەکەوە تەنھا یەک کیلۆمەتر پێشڕەوی کردووە و بە ھەزاران ھاووڵاتیش ئاوارە بوون.