لە کۆی دوو ھەزار ھاووڵاتی گوندی کۆچو تەنھا ٢٤٠ کەس رزگاریان بوو

لە کۆی دوو ھەزار ھاووڵاتی گوندی کۆچو تەنھا ٢٤٠ کەس رزگاریان بوو
تا ئێستا ٨٢ گۆڕی بەکۆمەڵی ئێزدیەکان لە دەوروبەری شەنگال و گوندەکانی سەر بە ناوچەکە دۆزراونەتەوە کە تەرمی ھەزاران ھاووڵاتی ئێزدی تێدایە.
دوای ھاتنی تیرۆرستانی داعش لە گوندی کۆچۆ وەک یەکێک لە گوندە ئێزدی نشینەکان بۆ یەکەمجار لە ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ فەرمانی کۆمەڵکوژکردنی ئێزدیەکانیان دەستی پێکرد و لە ١٢ شوێنی نزیک گوندەکەش داعش خەڵکی کۆمەڵکوژکردووە.
ئێستا نزیکەی ساڵێک تێپەر دەبێت بەسەر ئازادکردنی گوندەکە و ژمارەیەک چەکداری ئێزدی خۆبەخش لە گوندەکەن بۆ پاراستنی گوڕە بەکۆمەڵەکان.