لیژنەی یاسایی و مافی مرۆڤ و ناوخۆ راپۆرتی پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی ئامادە دەکەن

لیژنەی یاسایی و مافی مرۆڤ و ناوخۆ راپۆرتی پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی ئامادە دەکەن
لیژنەی یاسایی و مافی مرۆڤ و ناوخۆ  بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی ئەنجومەنی دادوەری و چەند فەرمانگەیەکی تر کۆدەبنەوە.
"تەلار لەتیف" ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەرسێ لیژنەی یاسایی و مافی مرۆڤ و ناوخۆ لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆکایەتی بەڵگەکانی تاوان لە پارێزگاکان و دادوەرانی تەمیز کۆبونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرۆژە یاسایانەی بۆ لێبوردنی گشتی پێشکەشکراون.
وتیشی،ھەفتەی داھاتوو کۆدەبنەوە بۆ نوسینەوەی راپۆرتی کۆتایی لەسەر پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی و کارکردن لەسەر ئەو سەرنج و پێشنیارانەی دادوەران و چاکسازییەکان ھەیانبوە ، بۆ ئەوەی لە پرۆژەکەدا جێگەیان بکرێتەوە.