لاهور شێخ جەنگی ژمارەیەک کەسوکاری شەهیدی بەسەرکردەوە

لاهور شێخ جەنگی ژمارەیەک کەسوکاری شەهیدی بەسەرکردەوە

لاهور شێخ جەنگی لە رۆژی جەژنی قورباندا بە مەبەستی هەواڵپرسین ژمارەیەک کەسوکاری شەهیدی شەڕی تیرۆریستانی داعشی بەسەرکردەوە.

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، لاهور شێخ جەنگی رایگەیاندووە: لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، بە مەبەستی هەواڵپرسین و جەژنە پیرۆزە سەردانی کەسوکاری پۆلێک شەهیدی فەرماندە و پێشمەرگەی قارەمانم کرد.

هاوکات راشیگەیاندووە: خۆشحاڵ و شەرەفمەند بووم بە دیداری ئەم بنەماڵە شۆڕشگێڕانە شادبووم، کە رۆڵە قارەمانەکانیان پێشکەشی کوردستان کرد و بە خوێنی خۆیان لە شەڕی دژ بە داعش خاکی پیرۆزی کوردستانیان پاراست.

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێتی حزبی شەهیدانە و پێویستە هەمیشە بە دەنگ گرفت و داخوازییەکانی کەسوکاری شەهیدانەوەبن و سەردانیان بکرێت، چونکە بە خوێنی شەهیدان ئەم ئەزمونە پارێزراوە هاتووەتەدی و جەختی لەوەشکردووەتەوە  کە هەردەم لەسەر رێبازی شەهیدان بەردەوام دەبن.