كۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆنی ١١ دەخاتە بازاڕەوە

كۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆنی ١١ دەخاتە بازاڕەوە

كۆمپانیای ئایفۆن نوێترین جۆری مۆبایلی هۆشمەندی خۆی كە ئایفۆنی ١١ یە دەخاتە بازاڕ، بەمەش پێدەچێت لە سەرانسەری جیهاندا پێشوازییەكی زۆری لێ بكرێت.

چاوەڕوان دەكرێت پاش چەند خولەكێكی تر ئەو كۆمپانیایە نوێترین جۆری مۆبایلەكەی بۆ بەكارهێنەرانی بخاتەڕوو. ئایفۆن یەكێكە لەو مۆبایلە هۆشمەندانەی كە ژمارەیەكی ئێجگار زۆر لە جیهاندا بەكاریدەهێنن و یەكەمینجار لە ساڵی ٢٠٠٧ كەوتە بازاڕ. پێش ئەوەشی ئەو مۆبایلە پێشكەوتووە ڕابگەیەندرێت ستیڤ جۆبزی سەرۆكی كۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، شۆڕشێكی تەكنۆلۆژی لەو بوارەدا بەرپا دەكات.

مۆبایلەكە چەندین تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێت وەك شاشەیەكی زیرەک و كامێرایەكی پێشكەوتوو و قەبارە و توانای زەخیرەكردنی بڕێكی ئێجگار زۆر لە داتا و فایلی هەمەجۆر، لەو ڕۆژە بە دواوە كۆمپانیای ئەپڵ چەندین ڤێرژن و جۆری جیاوازی لە مۆبایلی هۆشمەند یان مۆبایلی ئایفۆن بەرهەم هێنا و ئێستاش كاتی ئاشكراكردنی ئایفون ١١ هاتووە كە خەڵكانێكی زۆر لە سەرانسەری جیهاندا چاوەڕوانی دەكەن.