ئەمریكا بەنیازە موشەكی مەودا مامناوەند لە كۆریای باشور جێگیربكات

ئەمریكا بەنیازە موشەكی مەودا مامناوەند لە كۆریای باشور جێگیربكات

كۆریای باكوور هۆشداری دەدات لە دروستبوونی جەنگێكی سارد، لە ئەگەری جێگیركردنی مووشەكی مەودا مام ناوەند لە كۆریای باشوور لەلایەن ئەمریكاوە.

میدیاكانی كۆریای باكوور بڵاویانكردەوە: ئیدارەی واشنتۆن سەرقاڵی تاووتوێكردنی پڕۆژەیەكی نوێی سەربازییە بۆ جێگیركردنی مووشەكی مەودا مام ناوەند لە كیشوەری ئاسیا بە گشتی و كۆریای باشوور بەتایبەتی، ئەم هەنگاوەش ڕەوشەكە ئاڵۆزتر دەكات و بەهۆیەوە جەنگی سارد و كێبڕكێی خۆ پڕچەككردن لە ناوچەكە  سەرهەڵدەداتەوە.

پێشتر، مارك ئێسپێر وەزیری بەرگریی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو: پشتگیری لە جێگیركردنی مووشەكی مەودا مامناوەند دەكات لە كیشوەری ئاسیادا.