كریستیانۆ هێزی خۆی نمایشكرد و سوپەرهاتریكی بۆ پرتوگال تۆماكرد

كریستیانۆ هێزی خۆی نمایشكرد و سوپەرهاتریكی بۆ پرتوگال تۆماكرد

لە یارییەكانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 ، هەڵبژاردەی پرتوگال بەسەركردایەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵبارانی لیتوانیای كرد و یارییەكەشی بەئەنجامی 5 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لێ‌ بردەوە و كریستیانۆ رۆناڵدۆش سوپەر هاتریكی تۆماركرد.

یاریزانانی پرتوگال ، هێرشەكانیان بۆ سەرگۆڵی لیتوانیا چڕكردەوە و كریستیانۆ رۆناڵدۆ ، موشەكەكەی مادێرا توانی سوپەر هاتریك بكات، سەرەتا لەدەقەی 7 دۆن گۆڵی یەكەمی بە پەناڵتی تۆماركرد و ، لەدەقەی 26 لیتوانیان ئەنجامەكەی لە ڕێی ڤیتۆتاس یەكسانكردەوە.

لە گێمی دووەمدا ، كریستیانۆ درەوشایەوە و هاوشێوەی ئەستێرەیەكی لاو ، توانی 3 گۆڵی تر تۆماربكات، لەدەقەكانی 62 ، 65 ، 76 و سوپەر هاتریك بۆخۆی بنوسێتەوە.

لەدەقەی 90شدا ، ویلیام كارڤالیۆ گۆڵی پێنجەم و كۆتایی پرتوگالی كرد و 3خاڵی تریان خستە سەركۆی خاڵەكانیان.

 

11 / 9 / 2019

12:40 AM