كریستیانۆ بە یەك جیاوازی خۆی لە مێسی جیادەكاتەوە

كریستیانۆ بە یەك جیاوازی خۆی لە مێسی جیادەكاتەوە

كریسیتانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس ڕایگەیاند: لیۆنێل مێسی ئەستێرەی بارسێلۆنا ساڵ لە دوای ساڵ ئاستی بەرز پێشكەش دەكات و جیاوازی ئەو لەگەڵ مێسی بە تەنها بردنەوەی چەند نازناوێكە لەگەڵ چەند یانەیەكی جیاوازدا.

لە لێدوانێكدا، كریستیانۆ بە تۆڕی هەواڵی "DAZN"ی ڕاگەیاندووە: بۆ ماوەی شەش وەرز بووم بە گۆڵكاری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، وە هیچ یاریزانێك نەیتوانیوە ٥ نازناوی چامپیۆنس لیگ بەدەست بهێنێت، لەبەر ئەم هۆكارەش هەست بە دەروونێكی نوێ و ئارام دەكەم لە پاڵەوانێتیەكە.

لە درێژەی وتەكانیدا، دۆن وتی: مێسی یاریزانێكی نایابە و هەمیشە لە یادەوەرییەكانمدا دەمێنێتەوە، ئەمەش لەبەر هۆكاری تۆپی ئاڵتوونی نا ، بەڵكو ساڵ بەدوای ساڵ مێسی ئاستی باشتر پێشكەش دەكات.

لەكۆتایشدا كریستیانۆ ئاماژەی بەوەی كرد: سوپاسی خودا دەكەم و دەمەوێت هەمیشە شوێنێكم لە مێژووی تۆپی پێ‌ دا هەبێت.