قوباد تاڵەبانی سەردانی لوبنان دەكات

قوباد تاڵەبانی سەردانی لوبنان دەكات

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بە سەردانێك گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان و بەشداری لە دیدارێكی زانكۆی ئەمریكی لە بەیروت دەكات.

بە مەبەستی بەشداریكردن لە دیداری زانكۆی ئەمریكی لە بیروت، ئەمڕۆ ١١/٩ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم سەردانی لوبنانی كردووە، بڕیارە لەو دیدارەدا وتارێك پێشكەش بكات سەبارەت بە تەحەدداكانی بەردەم هەرێمی كوردستان و عێراق لە ڕووی ئەمنی و ئابورییەوە و گۆڕانكاری ناوچەكە بە گشتی.

بڕیاریشە لە میانی سەردانەكەیدا قوباد تاڵەبانی چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدات.