فەیسبووک دروشمە بەناوبانگەکەی خۆی گۆڕیوە

فەیسبووک دروشمە بەناوبانگەکەی خۆی گۆڕیوە

تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئەو دروشمەی لە سەر پێگەی سەرەکیی خۆی لابردووە کە لە دامەزراندنیەوە پێوەی دەناسرێت و لەبری ئەوە، دروشمێکی نوێی داناوە. بەکارهێنەرانیش ترسیان لەوەیە، فەیسبووک لە پلانیدابێت لە ئایندەدا باج لە بەکارهێنەرانی بسەنێت.

لە مانگی ئابدا، بەکارهێنەرانی فەیسبووک، درکیان بەوەکرد ئەو دروشمەی فەیسبووک کە دەڵێت "بە خۆڕاییە و هەمیشەش وا دەمێنێتەوە" لە سەر پێگەی سەرەکیی خۆی بە شێوەیەکی کتوپڕ لابردووە و گۆڕدراوە بە دروشمێکی تر کە دەڵێت "ئەمە خێرایە و ئاسانە".

کۆمپانیای فەیسبووک هەتا ئێستا لە بارەی گۆڕینی ئەو دروشمەی کە لە کاتی دامەزراندنیەوە هەڵیگرتبوو هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە، ئەمەش وایکردووە گومان و نیگەرانیی لەلای بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە دروستبێت، کە لە ئایندەدا، فەیسبووک باج بخاتە سەر خزمەتگوزارییەکانی و لە بەرامبەر بڕە پارەدا خەڵک بتوانێت لێی سوودمەند بێت.