فراكسیۆنی یەكێتی پڕۆژەیەكی بۆ دانەوەی پاشەكەوتی مووچە ئامادەكردووە

فراكسیۆنی یەكێتی پڕۆژەیەكی بۆ دانەوەی پاشەكەوتی مووچە ئامادەكردووە

فراكسیۆنی یەكێتی پڕۆژەیەكی بۆ دانەوەی پاشەكەوتی مووچە ئامادەكردووە و رەوانەی حكومەت كراوە.

بۆ ئەم خولەی پەرلەمان فراكسیۆنی یەكێتی كۆمەڵێک پڕۆژەی هەیە كە بە پەسەندكردنی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانە، یەكێك لە پڕۆژەكانی فرامسیۆنی یەكێتی پێدانەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانە و ئێستا رەوانەی حكومەت كراوە. 

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، بۆ ئەوەی پڕۆژەكە رێكارە یاساییەكانی خۆی وەربگرێت و فەرمانبەران پاشەكەوتەكانیان وەربگرنەوە، پڕۆژەكە رەوانەی حكومەت كراوە، لە ئێستاشدا چاوەڕوانی وەڵامی حكومەتن، چونكە ئەو پڕۆژەیە رەهەندی دارایی هەیە و پێویستە بۆچوونی حكومەتی لەسەر وەربگیرێت.