فراكسیۆنی یەكێتی پڕۆژەیاسایەك لە بەرژەوەندیی ئاسایش و ناوخۆ ئامادە دەكات

فراكسیۆنی یەكێتی پڕۆژەیاسایەك لە بەرژەوەندیی ئاسایش و ناوخۆ ئامادە دەكات

فراكسیۆنی یەكێتی پڕۆژەیاسایەك لە بەرژەوەندیی هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆ ئامادە دەكات و بەپێی پڕۆژەیاساكەش كەمترین مووچەی خانەنشینی ئەو هێزانە 450 هەزار دینار دەبێت.

عەباس فەتاح جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە كوردسات نیوزی راگەیاند: پڕۆژەیەكمان سەبارەت بە مووچەی خانەنشینی هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆ ئامادەكردووە  بۆ ئەوەی لەو گرفتە رزگاریان بێت كاتێك خانەنشین دەكرێن خزمەتێكی زۆریان هەیە، بەڵام مووچەیەكی كەم وەردەگرن.

جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی وتیشی: لە پڕۆژەكەدا هاوكاریکراوە كە ئەو هێزانە بتوانن درێژە بە خزمەت بدەن و لە رێگەی ئەو خانەنشینییەوە ژیانی خۆیان دابین بكەن، كە كەمترین مووچەی خانەنشینی خزمەتەكەی 15 ساڵ بێت، لە 450 هەزار دینار كەمتر نابێت.