عێراق: پێشكەشكردنی ناوی پاڵیوراوانی لایەنەكان دەستپێدەكات

عێراق: پێشكەشكردنی ناوی پاڵیوراوانی لایەنەكان دەستپێدەكات

لە 5ی مانگی داهاتووەوە وادەی پێشكەشكردنی ناوی پاڵیوراوانی لایەنەكانی عێراق ، بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستپێدەكات.

حازم ردێنی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی عێراق رایگەیاند، كۆمسیۆنەكەیان دەستیكردووە بە رێكارەكانی وەرگرتنی ناوی پاڵیوراوانی لایەنەكان و 5ی مانگی تشرینی یەكەم دەست دەكەن بە وەرگرتنی ناوەكان، و پاش لێكۆڵینەوە لە پاڵێوراوەكان دەبنە كاندید بۆ بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنی داهاتوو.

روونشیكردەوە 22 ملیۆن دەنگدەر مافی بەشداریكردنیان هەیە و لەدایكبووانی ساڵانی 2001 و 2002یش مافی دەنگدانیان دەبێت.

پێشتریش  رزگار حاجی حەمە جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە كوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی 5ی ئەیلول دەرگای تۆماركردنی هاوپەیمانی لایەنەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دەكرێتەوە، و 213 حزبیش مۆڵەتی رەسمییان هەیە كە 14یان حزبی نوێن.