عێراق: هۆشداری دەدرێت لە زیادبونی بڕی کورتهێنان لە بودجەی2020

عێراق: هۆشداری دەدرێت لە زیادبونی بڕی کورتهێنان لە بودجەی2020

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداری دەدات لە زیادبوونی بڕی كورتهێنان لە پرۆژە یاسای بودجەی 2020 دا .

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردسات نیوزی راگەیاند ، بەپێی رەشنوسی پرۆژە یاسایی بودجەی 2020 ، بڕی كورتهێنان لە پرۆژە یاساكەدا 72 ترلیۆن دینار دەبێت كە گەورەترین بڕی كورتهێنانە لە مێژووی عێراقدا.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەكرد سەرۆكی لیژنەی دارایی لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوت و دارایی و بەرێوەبەری بانكی ناوەند كۆبۆتەوە و لە مەترسیەكانی كورتهێنانی بودجە ئاگاداری كردونەتەوە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەك.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی راشیگەیاند ، بەپێی رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی 2020 ، بڕی 60 بۆ 70 ترلیۆن دینار داهاتی دەوڵەت دەبێت و 48 ترلیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و 15 ترلیۆن دیناریش بۆ دانەوەی بۆ دانەوەی قەرزەكان تەرخان دەكرێت .