عێراق سوورە لەسەر كڕینی ئێس400

عێراق سوورە لەسەر كڕینی ئێس400

ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا كە لەلایەن نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر سەرۆكایەتی دەكرێت، روونیكردەوە: رێگە نادەن فشارەكانی ئەمریكا ببێتە ئاستەنگ لەبەردەم كڕینی سیستمی ئێس400 لە روسیا.

مەنسور بعێجی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا، لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە: بڕیاروایە لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی نوێی یاسادانان، ئەنجومەنی نوێنەران سەرجەم رێوشوێنە یاساییەكان بگرێتەبەر بۆ پشتگیریكردن لە حكومەت لەكاتی ئیمزاكردنی گریبەستی تایبەت بەكڕینی سیستمی بەرگریی ئێس400، لە روسیا.

روونیشیكردەوە: رێگە نادەن فشارەكانی ئیدارەی ئەمریكا، ئاستەنگ لەبەردەم گرێبەستە سەربازییەكەی نێوان مۆسكۆ و بەغداد، دروست بكات، بەوپێیەی عێراق وڵاتێكی خاوەن سەروەری خۆیەتی و بەشێك نییە، لە خاكی ئەمریكا.