عێراق ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستپێكردوە

عێراق ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستپێكردوە

 كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆماركردنی ناوی حزب و لایەنەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەستپێدەكات.

"رزگار حاجی حەمە"جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لە چوارچێوەی  ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ، تۆماركردنی ناوی حزب و لایەنە سیاسییەكان دەستی پێكردوە و رۆژی 1ی تشرینی یەكەم دوا وادەیە بۆ تۆماركردنی ناوی لایەنەكان ، هەروەها رۆژی 5ی تشرینی یەكەمیش تۆماركردنی هاوپەیمانی لایەنەكان دەستپێدەكات.

هاوكات "ریاز بەدران"وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵباردنەكانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، تێچووی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان نزیكەی 200 ملیار دینارە و12 ملیۆن كارتی دەنگدانیش ئامادەكراوە،هەروەها 5 ملیۆن كارتی دەنگدانی هاوڵاتیانیش تەواو بووە.