عێراق کۆتایی گرووپی تیرۆرستیی داعشی لەرووی سەربازیەوە راگەیاند

عێراق کۆتایی گرووپی تیرۆرستیی داعشی لەرووی سەربازیەوە راگەیاند
عێراق کۆتایی گرووپی تیرۆریستیی داعشی  لەرووی سەربازیەوە رایگەیاند و پەیمانگەی ئابووری و ئاشتیی برۆکسلیش لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە: لەساڵی ٢٠١٧ دا تیرۆر لەسەر ئاستی جیھان بە رێژەی لە ٢٢٪ پاشەکشەی کردووە.
وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند: بە رزگارکردنی قەزای راوە کە بە دوایین مۆڵگەی داعش دادەنرا لە خۆرئاوای ئەنبار، گرووپی تیرۆرستیی داعش لەرووی سەربازیەوە لە عێراق بەتەواوی کۆتایی ھاتووە. 
پێشتریش فەریق روکن "عەبدولئەمیر یارەڵا" فەرماندەی ئۆپراسیۆنی فورات و جەزیرە رزگارکردنی قەزای راوەی بەتەواوی راگەیاند، ھێزە عێراقیەکان ھەر لە ھەمان رۆژدا دەستپێکی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی راوەیان لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار راگەیاندبوو. 
پێشتریش لە مانگی رابردوودا، ھێزە عێراقیەکان رزگارکردنی قەزای عانەیان راگەیاند، راگەیاندنی کۆتاییھاتنی داعش لەرووی سەربازیەوە لە عێراق لەکاتێکدایە کە پەیمانگەی ئابووری و ئاشتی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لە راپۆرتێکیدا رایگەیاندووە: بەگوێرەی ئەو داتایانەی کە لەبەردەستیاندایە، لەساڵی ٢٠١٧ دا تیرۆر لەسەر ئاستی جیھان بە رێژەی لە ٢٢٪ پاشەکشەی کردووە، ئەوەش لەسەر بنەمای کەمبوونەوەی پەلامارە تیرۆریستیەکان لە ٤ وڵات لە کۆی ٥ وڵاتی جیھاندا کە زۆرترین پشکیان لە ئاگری تیرۆر بەرکەوتووە، ئەوانیش سوریا و پاکستان و ئەفغانستان و نایجیریایە.
پەیمانگەی ئابووری و ئاشتی لە برۆکسل لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە: لەو ٤ وڵاتەدا کردەوە تیرۆریستیەکان تێکڕا بەرێژەی لە ٣٣٪ کەمی کردووە، ئەوەش بەبەراورد لەگەل سالی ٢٠١٦ دا کە رێژەی کردەوە تیرۆریستیەکان لە سەرانسەری جیھاندا بەڕێژەی لە ٧٧٪ زیادی کردبوو. 
بەگوێرەی ئەو راپۆرتەی  پەیمانگەی ئابووری و ئاشتیی برۆکسل، گرووپی تیرۆرستیی داعش زۆرترین کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامداوە و داعش بەرپرسیارە لە لە ٥٠٪ی قوربانیانی کردەوە تیرۆریستیەکان. 
ھەر بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، زیانە ئابووریەکانی دەستی تیرۆر لەساڵی ٢٠١٦ دا بە ٨٤ ملیار دۆلار مەزەندە کراوە.