عادل عەبدولمەهدی ڕێوشوێنی پاراستنی جبەخانەكان توندتر دەكات

عادل عەبدولمەهدی ڕێوشوێنی پاراستنی جبەخانەكان توندتر دەكات

(عادل عەبدولمەهدی) سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، بڕیاریدا ڕێوشوێنی توند بۆ پاراستنی تەواوی جبەخانە سەربازییەكان بگیرێتە بەر.

دوای ڕووداوی تەقینەوەی جبەخانەیەكی چەك و تەقەمەنی لە سەربازگەی سەقەڕ لە بەغدا، (عادل عەبدولمەهدی) بڕیاریدا بە گرتنە بەری ڕێوشوێنی توندوتۆڵ بۆ تەواوی جبەخانەكان سەربازییەكان لەهەموو ناوچەكانی عێراق و تەواوی زیان لێكەوتوانیش قەرەبوو بكرێنەوە.

(عادل عەبدولمەهدی) ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە کە ڕاپۆرتی لایەنە ئەمنیەكانی لەسەر ڕووداوەكە و هۆكارەكانی خوێندووەتەوە، لێكۆڵینەوەی ورد لەو بابەتە دەكەن، بێ‌ ئەوە زانیاری زیاتر ئاشكرا بكات.

ڕۆژی دووشەممە، تەقینەوەیەك لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی لە بنكەی‌ سەربازی‌ سەقەڕ لە باشووری‌ شاری بەغدا ڕوویدا كە بەهۆیەوە كەسێك كوژراوە و ٣٧یش بریندارن، زیانێكی زۆری ماددیش بەر ناوچەكە كەوتووە.