شەپۆلێكی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

شەپۆلێكی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

بەپێی پێشبینیەكانی  دەستەی كەشناسی عێراق ، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی  بارانبارین عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە .

سادق عەتییە بەرپرسی دەزگای كەشناسی  عێراق بڵاویكردووتەوە، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو كە دەكاتە ناوەڕاستی ئەم مانگە ،پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و  شەپۆلێكی سارما ڕوو لە زۆرینەی  ناوچەكان دەكات .

ڕوونیشیكردۆتەوە ، بەهۆی كاریگەری دابەزینی پلەكانی گەرماوە لەزۆربەی ناوچەكانی عێراق بەتایبەت هەرێمی كوردستان باران دەبارێت .