شەممەی داهاتوو هەسارۆکەیەک لە زەوی نزیکدەبێتەوە

شەممەی داهاتوو هەسارۆکەیەک لە زەوی نزیکدەبێتەوە

رۆژی شەممەی داهاتوو، دوای 19 ساڵ، جارێکی تر هەسارۆکەیەک لە زەوی نزیکدەبێتەوە.

پێگەی میترۆی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، هەسارۆکەی 2000QW7 کە پانییەکەی 650 مەتر دەبێت، رۆژی شەممەی داهاتوو رێکەوتی 2019/9/14 بە خێرایی 23 هەزار کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا بەلای هەسارەی زەویدا تێپەڕدەبێت.

لەبارەی ئەگەری روودانی کارەسات، ئاماژە بەوەکراوە، کە خۆشبەختانە هەسارۆکەکە لە کاتی تێپەڕبوونیدا بە مەودای 8 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوور دەبێت.

دوایین جار ساڵی 2000 بوو هەسارۆکەکە نزیکبووەوە لە زەوی، پێشبینیش دەکرێت لە دوای شەممەی داهاتووەوە، ساڵی 2038 جارێکی تر بەلای هەسارەکەمان تێپەڕببێتەوە.

گەردوونناسان تێپەڕبوونی هەسارۆکەکە بە هەلێکی زێڕین ناودەبەن، هەتا بتوانرێت لە نزیکەوە لە پێکهاتە و چۆنیەتیی هەسارۆکەکە بڕوانرێت.