شۆک: هەموو شتێک بۆ گواستنەوەی پۆگبا کۆتایی هاتووە

شۆک: هەموو شتێک بۆ گواستنەوەی پۆگبا کۆتایی هاتووە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا ئاشکرایانکردووە: بە ڕێژەی سەد لە سەد ، لە بازاڕی زستانەی یاریزانان پۆڵ پۆگبا دێتە ڕیاڵ مەدرید.

ڕۆژنامەی میرۆری بەریتانی بڵاویکردۆتەوە: ریاڵ مەدرید لە بازاڕی زستانە بە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ پۆڵ پۆگبا دەهێنێتە ریزەکانیەوە.

باسلەوەشکراوە: سۆڵشایەری نەرویژی و ڕاهێنەری مان یو ئامادەیە بەو بڕە پارە دەستبەرداری پۆگبا ببیت ، تا بە پارەکەی یاریزانی نوئ بگوازێتەوە بۆ ئۆڵترافۆرد.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە : زیدان دەیەوێت پۆگبا بگوازێتەوە تا پێکهاتەکەی بەهێزتر بکات و بەشداری چامپیۆنس لیگیشی پێ بکات لە قۆناغی شانزەدا.

 

4 / 9 / 2019

9:22 PM