شۆك: بزانە كێ بووەتە باشترین یاریزانی ئەوروپا بۆ ساڵی 2019

شۆك: بزانە كێ بووەتە باشترین یاریزانی ئەوروپا بۆ ساڵی 2019

وێنەیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبووەتەوە، كە ئاماژە بەوەدەكات، لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا، دەبێتە باشترین یاریزانی ئەوروپای ساڵی 2019، كە هەریەك لە كریستیانۆ و ڤان دایكیش كێبڕكێی لەسەر ئەو نازناوە دەكەن.

بە پێی وێنەیەك، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبووەتەوە، لیۆنێل مێسی بە كۆكردنەوەی 252 خاڵ پلەی یەكەمی هێناوە و بۆتە باشترین یاریزانی ئەوروپا.

هەروەها "فێرجیل ڤاندایك"ی هۆڵەندی و بەرگریكاری لیڤەرپوڵ، بە 224 خاڵ پلەی دووەمی بەدەستهێناوە و "كریستیانۆ رۆناڵدۆ"ی ئەستێرەی یۆڤانتۆسیش بە 181 خاڵ لەپلەی سێیەمدایە.

بڕیارە رۆژی  29ی ئەم مانگە، لە شانیشینی مۆناكۆ، باشترین یاریزانی ئەوروپای ساڵی 2019 ئاشكرابكرێت.