شاژنی بەریتانیا دەخرێتە دۆخێکی جوان و شەرمهێنەوە

شاژنی بەریتانیا دەخرێتە دۆخێکی جوان و  شەرمهێنەوە

شاژنە ئەلیزابێس ، شاژنی بەریتانیا دوای تەمەنێک لە شاژنی  دەخرێتە دۆخێکی جوان و هەم شەرمەزارییەوە، کاتێک کۆمەلێک گەشتیار لە سکۆتلەندا شاژنە ئەلیزابێس دەبیبنن و نایناسنەوە.

شاژنە ئەلیزابێس تەمەنی ٩٣ ساڵە و پیاسەی دەکرد بەناو زەویەکانی کۆشکی مۆراڵ لە سکۆتلەندا لەگەڵ ئەفسەرێکی پارێزەر ریتچارد گریفین.

شاژنە ئەلیزابێس لەچکەیەکی بەسەرەوە بوو ، کۆمەڵێک گەشتیار بەرەو ڕووی هاتون کە لە ئەمریکاوە هاتبوون، گەشتیارەکان شاژنە ئەلیزابێسیان نەناسیوەتەوە و داوایان لێکردوە بوەستێ و پاشان پرسیاریان لێکردەو کە "ئایا تۆ خەڵکی ئەم ناوچەیەیت؟'

 شاژنە ئەلیزابێسیش بە ئاسایی وەڵام دەداتەوەو دەڵێت" بەڵێ بێگومان ماڵێکم هەیە لێرە" پاشان گەشتیارێکی تر لێی دەپرسێت : "پێشتر شاژن بینیوە لێرەوە بروات؟ شاژن لەوەڵامدا دەڵێت" نەخێر بەڵام ئەم ئەفسەرە ریتشارد گریفین دەمێکە ئاشانایە پێ و بینیویەتی" .

هەر دوا بەدوای ئەم گفتوگۆیە گەشتیارەکان دەڕۆن و بێ ئەوەی شاژن بناسنەوە و شاژنەکەی بەریتانیا توشی بارودۆخێکی شەرمەهێن دەبێت.