سوپای تورکیا سنووری برادۆست بۆردوومان دەکات

سوپای تورکیا سنووری برادۆست بۆردوومان دەکات
فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەکانی سنووری برادۆست بۆردومان دەکەن.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی تورکیا چیای کەو‌ێت و چیابەن و گەلی مغارێ-یان لە سنووری چیای برادۆست بۆردوومان کرد.

وتیشی: لە سنووری چیای برادۆست شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی پەکەکە و سوپای تورکیا روویداوە، بەو ھۆیەشەوە سوپای تورکیا بەردەوام بۆردومانی ناوچەکان دەکات، بەڵام تا ئێستا زیانەکانی ئەو بۆردومانانە ئاشکرا نەکراوە.