سامسۆنگ و ئایفۆن نوێترین سمارت فۆنەكانیان رادەگەیەنن

سامسۆنگ  و ئایفۆن نوێترین سمارت فۆنەكانیان رادەگەیەنن

كۆمپانیای ئەپڵ و سامسۆنگ ئامادەكاریی دەكەن بۆ راگەیاندنی نوێترین سمارت فۆنەكانیان. 

كۆمپانیای "ئەپڵ"ی ئەمریكی رایگەیاندووە: ئایفۆن 11 و ئایفۆن 11 پرۆ و ئایفۆن 11 پرۆ ماكس دەخاتە بازاڕەوە و لە 20ی ئەم مانگەوە فڕۆشتنی ئەو بەرهەمانەی دەستپێدەكات.

"ئەپڵ" راشیگەیاندووە: مۆبایلە نوێیەكانی لە جۆری "ئایفۆن 11" بە یەك جار و بە رەنگی جیاواز دەخرێتە بازاڕەوە و چەندین گۆڕانكارییان تێدا كراوە و "ئەپڵ پێنسڵ"یشیان لەگەڵدا دەبێت.  

هاوكات كۆمپانیای "سامسۆنگ"ی كۆریش ئامادەكاری بۆ راگەیاندنی نوێترین مۆبایلی گالاكسی فۆڵد دەكات، كە توانای چەمانەوەی هەیە و بڕیاریشە مۆبایلە نوێیەكەی سامسۆنگ لە 6ی ئەم مانگە رابگەیەندرێت.